Cankut Taşdan
15 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
عه‌فرین - AA
هێزی ئه‌ركی سووریای سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی هێزی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی توركیا كه له عه‌فرین كار ده‌كات كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له تیرۆریستانی یه‌په‌گه پاككرایه‌وه، ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
تیمه تایبه‌ته‌كانی سه‌ربه هێزی ئه‌ركی سووریای سه‌ربه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی توركیا كه له عه‌فرین ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌رێنێت گه‌وره‌ترین گه‌ره‌نتی ئاسایشه له ناوچه‌كه‌دا.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو چالاكییه‌كانی تیمه تایبه‌ته‌كه‌ی له ناوچه‌كه تۆماركرد كه له لایه‌ك ئاسایشی شاره‌كه دابین ده‌كات و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مه‌شق و راهێنان به پۆلیسی ناوخۆ ده‌كات كه ناوی (شورته)یان لێنراوه و له خه‌ڵكی شاره‌كه پێكهێنراون و كاره‌كانی دروستكردنی درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و یه‌كه‌یه كه له چوارچێوه‌ی 12 تیم و له هۆبه‌ی هیزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌نقه‌ره، هاتای و عه‌نتاب پێكهاتووه و به هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی هێزی تایبه‌ت كار ده‌كات، ئاسایشی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش كه له عه‌فرین كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناوخۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. هێزی ئه‌ركی سووریا له هه‌مان كاتدا له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی پێویستی به توانای زۆره و جێگه‌ی مه‌ترسین ئه‌رك ده‌گێڕێت.
پێکهاتەی پۆلیسی خۆجێیی کە هاوشێوەی پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش پێکهێنراوە لە حەوت یەکەی تایبەتیی کە بریتیین لە هەریەک لە تیمەکانی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"، "هەواڵگریی"، "ئاسایش"، "هاتوچۆ"، "لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداو"، "پووچەڵکردنەوەی بۆمب" و "کۆماندۆس".
لەو چوارچێوەیەشدا کارمەندانی هەر یەکەیەک لە لایەن پۆلیسە شارەزاکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشەوە، مەشقیان پێدەکرێت. دواتر لە رووی مەیدانییەوە تاقیدەکرێنەوە و ئەزموونیان فێردەکرێت و ئامانج لەم کارەش ئەوەیە پۆلیسی خۆجێیی هەرچی زووە بەتەواوی ماناساز و ئامادەبێت.
کارمەندە شارەزاکان لەو گرتووخانەیەی لە ناوچەکە دەکرێتەوە ئەرک دەبینن و مەشق بە پۆلیسە خۆجییەکان دەکەن.
یەکەکانی پۆلیسی چالاکییە تایبەتەکان لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوە لە شارەکە و لەو خاڵانەی بەسەر شارەکەدا دەڕوانن، لە ئەرکدان.
لە ئۆپەراسیۆنە پڕمەترسی و تایبەتەکاندا دوای وەرگرتنی رەزامەندیی کاربەدەستە خۆجییەکان، پۆلیسی چالاکییە تایبەتەکان بەتایبەت ئەرکیان دەدرێتێ و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دووبارە چالاکبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی لە عەفرین لە میانی سێ مانگی رابردوودا رێگرییکراوە لە دوو کردەوەی خۆکوژیی کە ویستراوە لە رێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامبدرێت و زیاتر لە ١٠٠ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە.
هێزی ئەرکی سووریا، ئەگەر پێویست بکات بە هاوبەشیی لەگەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا و کارمەندانی میت، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن.