Mohamad Misto,Levent Tok,Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
عه‌زاز - AA
له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانیی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا دژی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له عه‌فرین به‌رده‌وامه، رووسیا ده‌ستی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ناوچه‌كه كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی عه‌فرین وه‌ریگرتووه، سه‌ربازیی رووسی كه له نزیك گوندی كه‌فر جه‌ننه جێگیركراون، دەستە دەستە ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن.
بە پێی زانیارییەکان، ئەم هێزانە گه‌یشتوونه‌ته ناحیه‌كانی نوبول و زه‌هرا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمی ئه‌سه‌ددان.
هێشتا به‌شێك له سه‌ربازانی رووسیا له عه‌فرین جێگیرن.
دوێنێ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا خولوسی ئاكار و راوێژكاری میت هاكان فیدان، له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا ڤالێری گیراسیمۆڤ كۆبوونه‌وه. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌ته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه، دواپێشهاته‌كانی سووریا و قۆناغی ئه‌ستانه و جنێڤیان تاوتوێ كرد.