Ömer Koparan,Burak Karacaoğlu,Levent Tok
15 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
عه‌زاز - AA
رێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده له شارۆچكه‌ی عه‌فرینی سووریاوه، به گولـله تۆپ هێرشیان كرده سه‌ر نشینگه سڤیله‌كانی عه‌زاز.
نیوه‌شه‌وی رابردوو تیرۆریستانى په‌یه‌ده له عه‌فرینه‌وه به گولـله تۆپ هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌و نشینگه سڤیلانه‌ی له‌سه‌ر سنووری توركیا له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاددان.
هێرشه‌كان ته‌نها بوونه هۆی زیانی ماددی و زیانی گیانییان لێنه‌كه‌وته‌وه.
ده‌ستبه‌جێ دوای ئه‌و هێرشانه، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا پێگه‌كانی په‌یه‌ده‌یان له عه‌فرین تۆپباران كرد.
له ئێستاشدا جار جاره په‌یه‌ده هێرش ده‌كاته سه‌ر نشینگه‌كانی عه‌زاز.