Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی باكووری سووریا ده‌كه‌ن و، داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد خۆیان له‌و هه‌وڵانه به‌دوور بگرن كه بارگرژی زیاتر ده‌كه‌ن و، هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بپارێزن.
له میانی کۆنگرەی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، دوجاریك باسی له پێشهاته‌كانی باكووری سووریا كرد.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی عه‌فرین ده‌كه‌ن و، رایگه‌یاند: "داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین خۆیان له‌و هه‌وڵانه به‌دوور بگرن كه بارگرژی زیاتر ده‌كه‌ن و، دووباتی ده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بپارێزن".