Mazın Asad
19 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند: "بەھۆی روونکردنەوە جیاوازەکانی ئەمریکا لەبارەی پێکھێنانی ھێزی ئاسایشی سنوور لە سووریا، نیگەرانی دەردەبڕین. ئەمریکا ھەوڵی پێکھێنانی ھێزێکی ئالتەرناتیڤ لە سووریا دەدات".
لاڤرۆڤ لە بارەگای گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی روونکردنەوە جیاوازەکانی ئەمریکا سەبارەت بە پێکھێنانی "ھێزی ئاسایشی سنوور" لە باکووری سووریا، سێرگی لاڤرۆڤ گوتی: "بەھۆی روونکردنەوە جیاوازەکانی ئەمریکا لەبارەی پێکھێنانی ھێزی ئاسایشی سنوور لە سووریا، نیگەرانی دەردەبڕین. ئەمریکا ھەوڵی پێکھێنانی ھێزێکی ئالتەرناتیڤ لە سووریا دەدات و ئەمەش پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیەتی کە پێشتر لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سووریا داویەتی".
لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی سەربازانی رووسیا لە عەفرین، لاڤرۆڤ رایگەیاند: "پێشتریش بەدرۆ خرایەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ھیچ بەرپرسێکی رووسیا روونکردنەوەی بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم پرۆسەیە نەکردووە.