Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
ئه‌لعەزیز - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كاتێكدا رێكخراوی تیرۆریستیی ناتوانێت له توركیادا كرده ئه‌نجامبدات ئه‌مجاره رووبه‌ڕووی ئه‌وه بوونه‌ته‌وه كه به‌درێژایی سنووره‌كان له باشوور هه‌وڵی دروستكردنی رێڕه‌وێكی تیرۆر ده‌دات و، گوتی: "به ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب باڵی رۆژئاوای ئه‌و رێڕه‌وه ده‌ڕوخێنین. با ئه‌وه‌ش بزانن كه ئه‌گه‌ر تیرۆریستانی عه‌فرین خۆیان راده‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌وێیان به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنین".
له‌وتارێكیدا كه له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئهلعەزیزی ئاك پارتی پێشكه‌شیكرد، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كاتێكدا رێكخراوی تیرۆریستیی ناتوانێت له توركیادا كرده ئه‌نجامبدات ئه‌مجاره رووبه‌ڕووی ئه‌وه بوونه‌ته‌وه كه به‌درێژایی سنووره‌كان له باشوور هه‌وڵی دروستكردنی رێڕه‌وێكی تیرۆر ده‌دات و، گوتی: "به ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب باڵی رۆژئاوای ئه‌و رێڕه‌وه ده‌ڕوخێنین. با ئه‌وه‌ش بزانن كه ئه‌گه‌ر تیرۆریستانی عه‌فرین خۆیان راده‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌وێیان به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنین".
ئه‌ردۆغان رووی قسه‌كانی كرده ئه‌مریكا و گوتی: "پۆشینی جلوبه‌رگی تایبه‌ت بۆ تیرۆریستان و هه‌ڵواسینی ئاڵای وڵاته‌كه‌تان به بیناكاندا، راستییه‌كان ناگۆڕێت. هه‌ر له ئێستاوه به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ی به هه‌زاران بارهه‌ڵگر و فڕۆكه گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه ناوچه‌كه، له‌بازاڕی ره‌شدا ده‌فرۆشرێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان دژی ئێمه به‌كارده‌هێنرێن".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماردا بخه‌وێت ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده پێداگره خۆی ده‌زانێت. ئێمه بۆ چاره‌ی سه‌ری خۆمان ده‌گه‌ڕێین. ئه‌و تاڵانچییانەی به‌یه‌كه‌وه كۆیانكردوونه‌ته‌وه و واده‌زانن سوپایان پێكهێناوه، پشتیوان به‌خوا هه‌فته‌یه‌ك نابات ده‌بینن كه چۆن په‌رته‌وازه‌یان ده‌كه‌ین".