Yıldız Nevin Gündoğmuş,Hemın Othman Mohammed
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند: "رۆژی هه‌ڵبژاردن 553 هه‌زار كارمه‌ندمان ئه‌ركیان ده‌بێت".
سۆیڵو باسی له‌وه كرد كه كیسه‌ی ده‌نگه‌كان گوازراونه‌ته‌وه و ، ئه‌و رێوشوێنانه گیراونه‌ته‌به‌ر و ته‌واوكراون بۆ رووناككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی تیایاندا دانراون، هه‌روه‌ها رێوشوێنی پاراستنیان گیراوه‌ته‌به‌ر.
گوتیشی: "به‌بیانووی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌وه رێگه به هیچ هه‌وڵێكی نه‌خوازراو نادرێت و رێگه به هیچ كرده‌یه‌كی نایاسایی نادرێت بۆ تێكدانی ئاسایش و ئارامی. رۆژی هه‌ڵبژاردن 553 كارمه‌ندمان ئه‌ركیان ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ش هه‌زار و 745 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 126 فڕۆكه، 294 به‌له‌م و پێداویستی دیكه به‌كارده‌هێنرێن بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن. به‌پێی هه‌لومه‌رجی جوگرافی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌موكوڕیه‌ك روونه‌دات له‌بواری ئه‌منییدا له 11 پاریزگاماندا شه‌ش هه‌زار و 449 كارمه‌ندی پشتیوانیمان له ئاسایش و جه‌ندرمه له‌سه‌ر كاردهبن".