Ekip,Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
له كاتێكدا كه توركیا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كانی سبه‌ینێ ئاماده ده‌كات، شوێنی ده‌نگدانی سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان دیارییكرا.
به‌و پێیه‌ش سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا له خوێندنگه‌ی ناوه‌ندیی سافه‌ت چه‌بی له ئیستانبوڵ ده‌نگده‌دات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كلچدارئۆغڵو هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌رژه‌نتین له ناوچه‌ی چوكورامباری ئه‌نقه‌ره و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له خوێندنگه‌ی ناوه‌ندیی ئانتته‌په له ئه‌نقه‌ره، ده‌نگده‌دات.
سه‌رۆكی گشتیی ئیی پارتی، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر له ئاماده‌یی حاجی سابانجی له ناوچه‌ی ئوسكوداری ئیستانبوڵ ده‌چێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.
سه‌رۆكی گشتیی پارتی سه‌عاده‌ت، ته‌مه‌ل كارامۆللائۆغڵو له ئاماده‌یی چانكایا ده‌نگده‌دات.
كاندیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم، له خوێندنگه‌ی توزڵا ئایدنڵی ده‌نگه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی خه‌لدوون تانه‌ر له ناوچه‌ی بهیلیكدوزوی ئیستانبوڵ ده‌نگده‌دات.
كاندیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، مه‌همه‌ت ئۆزهاسهكی، له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی سۆفوئۆغڵو ده‌چێته سه‌رسندوقی ده‌نگدان.
كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، مه‌نسور یاڤاش، له ئاماده‌یی مه‌همه‌ت ئه‌مین رهسوڵزاده، ده‌نگده‌دات.