Cankut Taşdan,Sarp Özer
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له باكووری عێراق كه‌مپه‌كانی تیرۆریستان و ئه‌و تیرۆریستانه‌ی سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كاریی بوون بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لامار له ئۆپه‌راسیۆنێكدا به ناوی "چنگی چڕنوكدار" له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، كرانه ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه و ئه‌و تیرۆریستانه‌ی سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كاریی بوون بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لامار له باكوور عێراق، ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌یانی رۆژی ٣٠ی ئاداری ٢٠١٩ له‌چوارچێوه‌ی پلانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگی چڕنوكداردا به‌ناو باره‌گا و حه‌شارگه و په‌ناگه‌كانی سه‌رده‌سته‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له قه‌ندیلی باكووری عێراق و ئه‌و تیرۆریستانه‌ی په‌كه‌كه كه له ناوچه‌كانی خواكورك و ئاڤاشین-باسیان سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كاریی بوون بۆ په‌لاماردانی یه‌كه‌كانمان له‌سه‌ر سنوور، به‌شێوه‌یه‌كی هاوكات كراونه‌ته ئامانج".