Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كاندیدی هاوپه‌یمانی جمهوور بۆ سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم و 39 كاندیدی سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌كان، به‌شداری كرد له په‌خشی هاوبه‌شی كه‌ناڵی TRT دا‌و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه 59 پارێزگا و 29 شارۆچكه‌دا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا كردووه و، كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان به 35 شارۆچكه كۆتایی دێت.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك هاوپه‌یمانی جمهوور ئه‌دایه‌كی زۆر جیاوازیان په‌یڕه‌و كردووه و، گوتی: "چونكه ئه‌گه‌ر كار نه‌كه‌ین ناكرێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنین. جا ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه بابه‌تی مانه‌وه بوو پێویسته ئه‌و بابه‌تی مانه‌وه‌یه به باشی بۆ گه‌له‌كه‌مان باس بكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌یش كرد كه هاوپه‌یمانی زیلله‌ت-عیلله‌ت هه‌ن له به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی جمهوور، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه باوه‌ڕی وایه هه‌ڵبژاردنه‌كه به ئه‌نجامێكی خێر بۆ هاوپه‌یمانی جمهوور به ئه‌نجام ده‌گات و، گوتی: "له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پێویسته ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانی جمهوور به به‌هێزی بچینه مه‌یدان و، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییانه بخه‌ینه به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانی جمهوور، به‌تایبه‌تیش له‌پاش یه‌كی نیسان پێویسته توركیا بگه‌یه‌نینه رۆژێكی نوێ".