Abdullah Shukur
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند، "رێگە بە ھیچ ھەوڵێکی ئاژاوەگێڕی و ئەنجامدانی کاری نایاسایی و تێکدانی دۆخی ئەمنی بە بیانووی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، نادەین".
سۆیڵو لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و باسی لە گرتنبەری رێوشوێنی ئەمنی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنە خۆجێیەکان کرد کە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو بەڕێوەبچێت.
سولەیمان سۆیڵو گوتی: "رێگە بە ھیچ ھەوڵێکی ئاژاوەگێڕی و ئەنجامدانی کاری نایاسایی و تێکدانی دۆخی ئەمنی بە بیانووی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، نادەین".
سولەیمان سۆیڵو راشیگەیاند: "لە رۆژی ھەڵبژاردن ٥٥٣ ھەزار فەرمانبەر لە ئەرکی خۆیان دەبن. شەش ھەزار و ٧٤٥ زرێپۆش، ١٢٦ ئامێری ئاسمانی (ھێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان)، ٢٩٤ ئامێری دەریایی (بەلەم، کەشتی، یەخت) لە رۆژی ھەڵبژاردن بەکار دەھێنرێن".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو باسی لە رێگری لە بۆشای ئەمنی کرد و گوتی: "بۆ رێگری لە بۆشایی ئەمنی لە بەشێکی ناوچەکان بەھۆی ھەلومەرجی جوگرافی، شەش ھەزارو ٤٤٩ فەرمانبەر زیاتر لە ١١ پارێزگای جیاواز لە ئەرکدا دەبن".