Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌م كار، كێشه‌ی سووریا ئه‌گه‌ر بكرێت له‌سه‌ر مێز نا به‌ڵكو به‌دڵنیاییه‌وه له گۆڕه‌پاندا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییدا له ناوچه‌ی كاغتهانهی ئیستانبوڵ، گوتارێكی پێشكه‌شی دانیشتوان كرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێمه له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كمان نییه، قه‌رزه‌كه‌مان داوه‌ته‌وه، ئه‌و كاره ته‌واوبووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "لێپرسراوی ئابووریی منم، ئایا سه‌رۆكی شاره‌وانی ئابووریی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات".
دواتر رایگه‌یاند: "له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌م كار، كێشه‌ی سووریا ئه‌گه‌ر بكرێت له‌سه‌ر مێز نا به‌ڵكو به‌دڵنیاییه‌وه له گۆڕه‌پاندا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە "به‌و هه‌نگاوانه‌ی ههڵیاندهنێین له یه‌ك شه‌ممه‌وه به وزه‌یه‌كی دیكه‌وه رێگه ده‌گرینه‌به‌ر".