سۆیڵو: "له پرسی S-400 ەكاندا هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی پارستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان ده‌هاوێژین"
- وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو: " به ئێمه ده‌ڵێت 'مه‌چنه عه‌فرین'، ده‌چین. ده‌ڵێین 'جیهان له پێنج گه‌وره‌تره'. له‌بابه‌تی S-400 ه‌كاندا هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان ده‌هاوێژین".
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رێگه‌ی تێده‌چێت له هه‌ڵبژاردندا یاری به ده‌نگه‌كان بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه ده‌نگێك، دووان یان سێ ده‌نگ ده‌بێت و رایگه‌یاند: "ئه‌مه یان به هه‌ڵه ده‌كرێت یان كه‌سێك له به‌رژه‌وه‌ندیی پارته‌كه‌ی ئه‌نجامیده‌دات، بۆ ئه‌وه ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی یارییان پێكراوه نزیك بێت له ١٠٠ سندوق، ئه‌مه به‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا بڵاوبووبێته‌وه به هاوبه‌شی، واته ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه پێشتر پلانی بۆ دانراوه. رێك خودی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌یه كه ده‌ڵێت 'له هه‌رشوێنێك بۆتان چووه سه‌ر ئه‌نجامیبده‌ن' ".
سوله‌یمان سۆیڵو له ناوه‌ندی كولتووریی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان له‌گه‌ڵ موختاره‌كان كۆبوویه‌وه پیرۆزبایی له‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه‌ی پارته‌كه‌ی كرد كه له هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئاداردا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا سۆیڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه گه‌شتكردنی بۆ ئه‌مریكا لێ قه‌ده‌غه كراوه و رایگه‌یاند: "من چیم كردووه؟ ئایا تیرۆریستم له‌به‌ر ئه‌وه یاساغم خراوه‌ته‌سه‌ر؟ منی له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژیكاراندا خستووه‌ته هه‌مان لاپه‌ڕه‌وه. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتێكدا كه داكۆكیمان له وڵاته‌كه‌مان، له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌مان ده‌كرد، گوێمان نه‌دایه ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌مریكایه، بۆیه وای لێهات. ئێمه‌ش به‌گوێی ئه‌مریكا ناكه‌ین، له جوگرافیای ده‌ورووبه‌رماندا قسه‌ی پێده‌ڵێین. به ئێمه ده‌ڵێت 'مه‌چنه عه‌فرین'، ده‌چین. ده‌ڵێین 'جیهان له پێنج گه‌وره‌تره'. له‌بابه‌تی S-400 ه‌كاندا هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان ده‌هاوێژین".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رێگه‌ی تێده‌چێت له هه‌ڵبژاردندا یاری به ده‌نگه‌كان بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه ده‌نگێك، دووان یان سێ ده‌نگ ده‌بێت و رایگه‌یاند: "ئه‌مه یان به هه‌ڵه ده‌كرێت یان كه‌سێك له به‌رژه‌وه‌ندیی پارته‌كه‌ی ئه‌نجامیده‌دات، بۆ ئه‌وه ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی یارییان پێكراوه نزیك بێت له ١٠٠ سندوق، ئه‌مه به‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا بڵاوبووبێته‌وه به هاوبه‌شی، واته ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه پێشتر پلانی بۆ دانراوه. رێك خودی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌یه كه ده‌ڵێت 'له هه‌رشوێنێك بۆتان چووه سه‌ر ئه‌نجامیبده‌ن' ".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن