ملیاردێرێکی ئەمریکی قەرزی خوێندنی قوتابیان دەگرێتە ئەستۆ
ملیاردێرێکی بە رەگەز ئەفریقی ئەمریکی بهناوی، رۆبێرت سمیس رایگەیاند کە قەرزی خوێندنی ٤٠٠ قوتابی دەرچووی زانکۆی Morehouse College لە ویلایەتی جۆرجیا کە بڕەکەی دەگاتە ٤٠ ملیۆن دۆلار دەگرێتە ئەستۆی خۆی.
New York
نیویۆرک - AA
وەبەرھێنەر و خێراخوازی بە رەگەز ئەفریقی ئەمریکی، رۆبێرت سمیس رایگەیاند کە قەرزی خوێندنی ٤٠٠ قوتابی دەرچووی زانکۆی Morehouse College لە ویلایەتی جۆرجیا کە بڕەکەی دەگاتە ٤٠ ملیۆن دۆلار دەگرێتە ئەستۆی خۆی.
سمیس لە رێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی Morehouse College رایگەیاند کە قەرزی خوێندنی ٤٠٠ قوتابی دەرچووی ٢٠١٩ی ئەو زانکۆیە دەگرێتە ئەستۆی خۆی و گوتیشی: "ھەرگیز ئەوە لەبیر ناکەم کە خێزانەکەم و گەورەکان و ئەو نەوانەی ئەفریقی ئەمریکی کە ناویان نازانم دەرگایان بۆ من کردووەتەوە. خەباتی ئەوان، بوێری ئەوان رێگای بۆ خەبات و سەرکەوتنی من کردەوە".
لە راگەیاندنەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە کراوە کە بڕی قەرزی ئەو ٤٠٠ قوتابییە دەگاتە ٤٠ ملیۆن دۆلار.
سمیس دامەزرێنەری کۆمپانیای Vista Equity Partners" و خاوەنی پێنج ملیار دۆلارە و لە ساڵی ٢٠١٩ بە دەوڵهمەنترین پیاوی بەرەگەز ئەفریقی ئەمریکی دیاریکرابوو.