Sefa Mutlu,Abdullah Tevge,Muhammet Ali Kemal
20 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2019
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازیی له سكرتێری گشتیی ئەنجوومەنی تورك، به‌غداد ئامرهیهڤ كرد و له‌گه‌ڵی كۆبوویه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه دهستكهوتوون، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی هوبه‌ر پێشوازیی له به‌غداد ئامرهیهڤ كردووه و به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سكرتێری گشتیی ئەنجوومەنی تورك له میانی لووتكه‌ی شه‌شه‌می ئەنجوومەنەکە له قرغیزستان، پیرۆزبایی لێكردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستووه.
ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هه‌میشه یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی جیهانی توركی له كاره له پێشینهكانیانه و به‌پێویستی زانیوه ئەنجوومەنی تورك له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه و رێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هاریكارییه‌كانی نێوانیان به‌هێز بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پرۆفیسۆر دكتۆر فه‌خره‌ددین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تورکیا، ئیبراهیم كاڵن ئاماده‌بوون.