Safvan Allahverdi
20 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2019
مه‌كسیكۆ سیتی- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌میانی به‌شدارییكردنی له پانێڵێكدا له مه‌كسیك، لەبارەی قه‌یرانی سیاسیی ڤێنیزوێلا رایگه‌یاند: "ئێمه دژی هه‌موو جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی و شێوازێكی نادیموكراتی و سه‌پاندنی سزای تاك لایه‌نه‌ین به‌سه‌ر ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی كه شه‌رعیه‌تیان هه‌یه، له‌سه‌روو هه‌مووشییه‌وه هه‌وڵه‌كانی كوده‌تا. نیگه‌رانین له هه‌وڵه‌كانی له‌باربردنی شیرازه‌ی ده‌ستووریی و سه‌روه‌ریی ڤێنیزوێلا".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له مه‌كسیكۆ سیتی پایته‌ختی مه‌كسیكه، به‌شداریی له پانێڵێكی دامه‌زراوه‌ی هزریی COMEXIدا كرد كه ناوه‌نده‌كه‌ی له مه‌كسیكۆ سیستییه.
له میانی گوتارێكدا چاوش‌ئۆغڵو باسی له بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له لایه‌ن توركیاوه، سیاسه‌تی مرۆییانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، قه‌یرانه‌كانی ڤێنیزوێلا و سووریا و خواستی توركیا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووریی و كولتوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریكای باشوور كرد.
- "دژی دەستێوەردانی دەرەکین"
چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی قەیرانی ڤێنێزوێلا و ھەڵوێستی تورکیا لەمبارەیەوە گوتی: "ئێمە دژی ھەموو جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی و شێوازێکی نادیموکراتی و سەپاندنی سزای تاک لایەنەین بەسەر ئەو حکوومەتانەی کە شەرعیەتیان ھەیە، لەسەروو ھەمووشییەوە ھەوڵەکانی کودەتا. نیگەرانین لە ھەوڵەکانی لەباربردنی شیرازەی دەستووریی و سەروەریی ڤێنیزوێلا".
- "نابێت تیرۆریستان بە باش و خراپ جیا بکرێنەوە"
چاوش‌ئۆغڵو بانگھێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ھاریکار بن و گوتیشی: "تورکیا ھەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەمیشە تیرۆریزم بە ھاریکاری و ھاوسۆزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەناو دەبردرێت. تیرۆریزم لە لایەن ھەر کێوە و بە ھەر ھۆکارێک ئەنجام بدرێت ئەوا لە دژی مرۆڤایەتییە. نابێت تیرۆریستان بە باش و خراپ جیا بکرێنەوە. داعش، پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە، فەتۆ و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە ھەمیشە مەترسیان لە ھەموو شوێنێک بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی دروستکردووە".