Ramazan Turgut,Muhammed Ali Akman,Rewa Mahmut Hasan
17 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2017
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بەسەردانێک گەیشتە سعوودیە و لە کۆشکی سەفا لەگەڵ شای ئەو وڵاتە، سەلمان بن عەبدولعەزیز کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و تورکیا کراوە و هاوکات تاوتوێی قەیرانی نێوان قەتەر و چەند وڵاتێکی عەرەبی کراوە.
چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شا سەلمان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "شا سەلمان بیروبۆچوونی خۆیانی پێ راگەیاندووین لەبارەی قەتەرەوە، هاوکات هۆکاری هەنگاوێکی لەو چەشنەیان روونکردنەوە. ئێمەش دواجار ئاماژەمان بەوەدا کە دەبێت لەلایەک ئەمە بە دۆکیومێنت بکەین، هاوکات باسمان لە گرنگی رۆڵی سعوودیە کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کە دەبێت رۆڵی سەرکردایەتی نیشان بدات. ئێستا سوود لەوەدایە کە هەڵوێستەکان کەمێک نەرم بکرێتەوە. قەتەریش خوازیارە ئەو بەڵگانەی نیشان بدرێت کە پێی تۆمەتبار کراوە. کوێتیش کە رۆڵی نێوەندگیر دەبینێت، داوای بەڵگە دەکەن، ئێمەش دەخوازین ئەمە ببینین. گوتیان کە لەو بارەیەوە کار دەکەن. بۆیە تائێستا کەس بەڵگەی ئاشکرا نەکردووە".