Rewa Mahmut Hasan
23 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2016
دوای چاوپێککەوتنی هەریەک لە راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل و سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا بیاتا سزیدلۆ، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رێکخراو و مێرکل ئاماژەی بەوە دا کە بڕیاری جیابوونەوە یان مانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا، گەلی بەریتانیا دەیدەن.
مێرکل ئاماژەی بەوە دا کە ئەو خواستی لەسەر مانەوەی بەریتانیایە لە یەکێتییەکەدا و هەروەها لەبارەی ئەو مشتومڕانەی لەسەر دەرەنجامی جیابوونەوەکە دەکرێت، مێرکل رایگەیاند کە ئەو هیچ جۆرە وەڵامێکی نییە.
سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا رایگەیاند کە بەرلین و وارشۆ ئەنجامی ریفراندۆمەکە قبووڵ دەکەن وئاشکراشی کرد ئەوان لەو بڕوایەدان کە بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپادا دەمێنێتەوە.