Rewa Mahmut Hasan
17 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2016
کالەندیا
دوای هێرشەکەی ٨ ی حوزەیرانی ناو تەلئەبیب، حکوومەتی ئیسرائیلی رێگریی لە هەموو ئەوپیاوانە دەکات کە تەمەنیان خوار ٤٥ ساڵە و خوازیارن بۆ خوێندنی نوێژ و عیبادەت بچنە ناو مەسجید ئەقساوە.
ئەمڕۆ دوای ئەو بڕیارەی ئیسرائیل هیچ پیاوێکی خوار ٤٥ ساڵ نەیتوانی بچێتە ناو قودس.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەلمان جەوهەر ٤٢ ساڵ ئاماژەی بەوە دا کە سەعات و نیوێکە لە خاڵی پشکنین چاوەڕێ دەکات بەڵام بێ سوود بووە و نەیانکردووەتە ژوورەوە تاکو بچێت لە مەسجید ئەقسا نوێژ بکات.
لەلایەکی ترەوە رێکخەری رۆژنامەوانی وەزارەتی کاروباری مەدەنی فەڵەستینی محەمەد موقەدەمە رایگەیاند کە ئەمرۆ ٢٠٠ کەسی نزیکی ٦٠ ساڵ لە بۆ نوێژکردن رێگەیان پێدراوە بچنە قودس و لە مەسجد ئەقسا نوێژیان خوێندووە.
رۆژی ٨ ی حوزەیران لە تەلئەبیب هێرشێک ئەنجام درا و بەهۆیەوە ٤ ئیسرائیلی گیانیان لەدەست دا کە دوای ئەو هێرشەش رێگری لە چوونە ژوورەوەی خەلک بۆ ناو مەسجید ئەقسا دەکرێت.