Rewa Mahmut Hasan
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
ئەل کاجوون- AA
گەنجێکی ٣٠ ساڵی رەشپێست لە شاری ئەلکاجۆن لە نزیک سان دیاگۆ، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێدەکرێت و بە خەستی بریندار دەبێت لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
دوای ئەوەی گەنجە رەشپێستەکە دەیەوێت شتێک لە گیرفانی دەربکات و پۆلیسەکان بکاتە ئامانج، ئەوانیش دەست دەکەن بە تەقە کردن لێی.
دەرکەوتووە کە ئەو پۆلیسانە دوای ئەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە کە خوشکی ناوبراو تەلەفۆنی کردووە بۆ پۆلیس و ئاماژەی بە هەندێک جموجۆڵی سەیر کردووە لەلایەن براکەیەوە، هەر بۆیە داوای یارمەتی لە پۆلیس کردووە.