Rewa Mahmut Hasan
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
ڤاتیکان- AA
رابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرەنسیس لەبانگەوازێکیدا بۆ ئەنجامدەرانی بۆردومانەکانی حەلەب رایگەیاند ئەوانە ناچار دەبن لەبەردەم یەزداندا باجەکەیان بدەن.
لەهەموو چوارشەممەیەکدا پاپای ڤاتیکان لە گۆڕەپانی سان پیتەر دانیشتنی گشتی ئەنجام دەدات و لەم چوارشەمەیە باسی لە بۆردومانەکانی سەر شاری حەلەب باکووری سووریای کرد.
پاپا گوتی: "جارێکی تر بیر و بۆچوونەکانم داڕماوەن، لەگەڵ سووریا و پێکەوە هەواڵی تراجیدی ئازاری خەڵکی حەلەب دەبیستین. لەگەڵ ئەواندا هەست بە ئازارەکان دەکەم و لە نزاکانمدا بە مەعنەویش هەست بە نزیکیان دەکەم".
فرەنسیس لەسەر هێرشەکانی حەلەب ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی بۆردومانەکانەوە گەنج و منداڵ و پیر و نەخۆش هەموویان دەمرن لە شارەکە، ئەمەش مایەی ئازارێکی قووڵە بۆیان و نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە دۆخەکە و گوتی: "بانگەوازی خۆم دووپات دەکەمەوە بۆ هەموو هێزەکان کە بە پەلە و زۆرەملێیی کەسانی سیڤیل بپارێزن، روو دەکەمە ئەو ویژدانانەی بەرپرسن لە بۆردومانەکە، لەبەردەم یەزداندا ناچار دەبن باجەکەی بدەن".