Sangar Hamad Azeez
08 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "وەک کەسێک کە دایکی لەدەست داوە و بەردەوام بیری دایکم دەکەم، هەرچی دایکانی وڵاتەکەم هەیە وەک دایکی خۆم سەیریان دەکەم".
لە رۆژی جیهانی دایکاندا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا ئەردۆغان رایدەگەیەنێت: "وەک گەل هەموو کاتێک پێویستمان بە ئارام گرتن، لێبوردەیی، فیداکاری، یەکبوون و برایەتی هەیە. ئێمە ئەو تاکەین کە باوەڕمان وایە 'بەهەشت لە ژێر پێی دایکانە' ئەگەر بێتو بمانەوێت لە کەشێکی ئارامدا بژین و وڵاتمان ئاوەدان بێت دەبێت دڵی دایکانمان لەخۆمان نەڕەنجێنین. وەک کەسێک کە دایکی لەدەست داوە و بەردەوام بیری دایکم دەکەم، هەرچی دایکانی وڵاتەکەم هەیە وەک دایکی خۆم سەیریان دەکەم".
لە درێژەی پەیامەکەیدا ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر بێتو بمانەوێت ئەرکەکانی سەر شانمان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەین ئەوا پێوستمان بە نزا چاکەکانی دایکانمان دەبێت، نزای دایک بەهێزترین چەکی سەرکەوتنە، با دایکانمان بێبەشمان نەکەن لە نزای چاک، با بەردەوام نزا بۆ منداڵەکانیان بکەن، یەزدان بە میهرەبانی خۆی رەحم بە دایکانمان بکات".