Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
تویتەکانی رێکخراوی تایبەتیی هەواڵگریی ئەمریکا ستراتفۆر لە شەوی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە لە ١٥ی تەمووزی رابردوودا، سەبارەت بە شوێن و پێگەی فڕۆکەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بووە جێگەی سەرنج، بەهۆی دامەزرانی، شێوازەکانی کارکردنی و ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی کۆیاندەکاتەوە و ئەو راپۆرتانەی ئامادەیان دەکات، مشتومڕەکان لەبارەی ستراتفۆرەوە بەردەوامە.
ستراتفۆر کە ناوەندەکەی لە ویلایەتی تێکساسە و لەلایەن جۆرج فریدمانەوە دامەزرێنراوە، ئەگەرچی راپۆرتی شیکاریی سەبارەت هەریەک لە بابەتەکانی ئابووری، سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئامادەبکات، بەڵام سەبارەت بە کارەکانی لە زۆرێک لە وڵاتان لەگەڵ یەکە هەواڵگرییەکان و ''سیخوڕەکان''دا، ژمارەیەک نیشانەی پرسیار لەبارەی ستراتفۆرەوە درووستبووە.
سێ تویتی ستراتفۆر لە ساتە هەستیارەکانی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە لە ١٥ی تەمووزی رابردوودا، کە تێیدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی کردە ئامانج و زانیاریی بەمەبەستی ئاراستەکردنی کودەتاچییەکان بڵاوکردەوە، بوونە مایەی سەرنج.
ستراتفۆر لە شەوی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەدا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، ژمارەی تویتەکانی بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزکردووەتەوە و بەشێوەیەک چەند هێندەی ژمارەی تویتەکانی کاتی ئاساییە.
ئەو شەوە لە کاتێکدا کودەتاچییەکان لەهەوڵی دیاریکردنی شوێنی ئەردۆغاندا بوون بەمەبەستی تیرۆرکردنی، ستراتفۆرلە ماوەیەکی کورت‌دا سێ تویتی سەبارەت بە شوێن و پێگەی ئەو فڕۆکەیە لە ئاسماندا بڵاوکردووەتەوە سەرکۆماری تورکیای بەرەو ئیستانبوڵ هێناوە.
لەیەکەم تویتدا ستراتفۆر ئاشکرای کردووە کە فڕۆکەکەی ئەردۆغان بەسەر دەریای مەڕمەڕەوەیە و لە تویتی دووەمدا باسی لەوەکردووە فڕۆکەکە لە ئیستانبوڵ نزیک بووەتەوە و ''ئەگەر هەیە'' بنیشێتەوە.
ستراتفۆر، له دوواین تویتیدا ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌كه له ئیستانبوڵ نیشتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ستراتفۆر كه خۆیان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌دزیه‌وه، به ته‌واوی نه‌یانتوانی باس له‌وه بكه‌ن كه چۆن به خێرایی توانییان شوێنی فڕۆكه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن، له‌کاتێکدا كه كوده‌تا ئەنجامدراوە، بۆچی ئه‌و زانیارییانه‌یان له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بڵاوكردووەتەوه.
هاوكات ستراتفۆر هه‌واڵی درۆی كه‌ناڵی MSNBCی ئه‌مریكی له ئه‌ژماری تویته‌ردا بڵاوكردبووه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو له شه‌وی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا ئه‌ردۆغان داوای په‌نابه‌رێتی له ئه‌ڵمانیا كردووه، ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه.
ستراتفۆر هه‌ر شه‌وی كوده‌تاكه ئه‌ردۆغانی نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو رۆژێك دوای كوده‌تاكه 16ی تهمووز دووباره له تویتێكی دیكه‌دا ژیاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه دوورە لە راستییەوە.
له ژیاننامهکەدا باسی ئەوە كراوه كه ئه‌ردۆغان له ساڵی 1999دا له‌لایه‌ن سوپاوه خراوه‌ته زیندان . هۆكاری مهحكومكردنیشی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ناوبراو هانی توندوتیژی ئایینی یان ئاژاوه‌ی داوه.
هه‌روه‌ها له ژیاننامهكهدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌ردۆغان له ساڵانی 2000دا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی سوپای داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ستراتفۆر كه وەک ''ده‌زگای سێبه‌ر''ی (سی ئای ئه‌ی) دەناسرێت له دوای كاردانه‌وه‌ی رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و بڵاوكراوهیەی سڕییه‌وه.