Meltem Bulur,Nazlı Yüzbaşıoğlu
30 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە لە کاتێکدا بڕیاربوو ئەم مانگە سیستمی مووشەکیی (HIMARS) بگاتە تورکیا، بەڵام دواخراوە بۆ مانگی ئابی داهاتوو و رایگەیاند ''لەو رێککەوتنەدا کە لەوبارەیەوە کردمان، بەداخەوە ئەمریکا بەڵێنەکانی نەبردە سەر. ئێمە بە تەواوەتی ئامادەین، ئێستاش لەجیاتی ئەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن، دەچن لۆگۆی یەپەگە دەکەن بە قۆڵییانەوە. ئەوەی کە کردوویانە بەڕاستی نە لە دۆستایەتی و نە لە هاوپەیمانێتییدا جێگەی نابێتەوە. بە تەواوەتی دەبڵ مۆراڵییە''.
چاوشئۆغڵو لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو روونکردنەوەی دایە رۆژانەمەوانان.
مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد پێویستە لەسەر ئەمریکا کە تورکیا وەک نموونەیەکی هاوبەشیی دەیبینێت، خاوەندارێتی لە رێکخراوێک بکات کە تیرۆریست و چەک بۆ تورکیا دەنێرێت و رایگەیاند:''بەدڵنیاییەوە کاردانەوەمان دەبێت لەوبارەیەوە'' و بۆ ئەوەشی کە دۆخەکە راستبێتەوە، پیویستە سەرەتا ئەمریکا هاریکاریی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی و پشتیوانییکردن لێی بووەستێنێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنەی لەوە گرت کە ئەمریکا بە بانگەشەی ئەوەی رژێمی سووریا شاری رەققە کۆنترۆڵ دەکاتەوە، هاریکاری لەگەڵ پەیەدەدا دەکات و گوتی: ''ئەگەر بێت و ئێمە هێزەکانمان یەکبخەین، ئەوان هێزی تایبەتییان هەیە، ئێمە هێزی تایبەتیمان هەیە. لەلایەکەوە لە رووبەڕێکی ٩٨ کیلۆمەتریدا لە عەفرینەوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەرەوپێشچوونیان تۆمارکردووە. ئەگەر لە جەرابلوسەوە هێڵێک بکرێتەوە بەرەو باشوور، ئەوا بە ئاسانیی دەتوانرێت تا وەکو رەققە پاک بکرێتەوە''.
چاوشئۆغڵو باسی لەوەیش کرد کە هاریکاریکردنی رێکخراوێکی تیرۆریستیی لە هەموو حاڵەتێکدا کارێکی مرۆیی و درووست نییە و ئامانجی پەیەدە بریتییە لە لە بەدەستهێنانی رووبەڕێکی زیاترە لە خاک و بۆ ئەوەی دواتر سووریا دابەش بکات، راشیگەیاند ''لەو رووەوە ئەمریکا بەداخەوە دەستی بە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار کردووە سەبارەت بە داهاتووی سووریا لەگەڵ پەیەدەدا. ئێمە ئەم ئاگادارکردنەوانەمان دایە ئەمریکا''.