Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت کە لەسەرەتایی ئەم هەفتەیەدا بۆ ٥٠،٢٠ دۆلار بەرز بووبوویەوە، بەهۆی بڕیارێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بۆ ٤٩،٣٨ دۆلار دابەزی.
کاتژمێر١٠:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٤٩.١٠ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بۆ٤٩،٢٠ دۆلار دابەزی.
شارەزایان پێیان وایە، کۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپێک کە بڕیارە لە دووی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر نرخی نەوت.