Salih Bilici
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ڤیزهوە، رایگەیاند "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی قبووڵی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه هه‌ركاتێک شتێكی گونجاو بوو له‌گه‌ڵ یاساكان، ده‌ستوور و سه‌روه‌ریمان، ئه‌وا هاریكاری ده‌كه‌ین. به‌ڵام توركیا مل بۆ سهپاندنهكان كه‌چ ناكات یان ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و مه‌رجانه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه قبووڵی ناكه‌ین. ئاماده‌ین بۆ هاریكاری به‌ڵام له توركیادا دادگایه‌كی بێ لایه‌ن هه‌یه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێم و دۆخی کەرکووک، رایگەیاند:
''هەرێمی کوردی باکووری عێراق حساباتی هەڵەی کرد و گوێی لە ئامۆژگارییەکانمان نەگرت. لە کاتێکدا ئێمە ئەوەمان پێ راگەیاندبوون ئەگەری روودانی ئەو کێشانەی لە ئێستادا رووبەڕوویان دەبێتەوە، هەیە. بەڵام ئەم حساباتە لەگەڵ بەغدادا، قڵپ بوویەوە. وایاندەزانی دەستکەوتی زیاتریان دەبێت، بەڵام نەبوو. وایزانی کوردان یەکدەخات، بەداخەوە پێچەوانەکەی روویدا و کوردانی دابەش کرد. لە ئێستادا پشێوییەکی گەورە و تێکەڵ و پێکەڵی هەیە''.