Hemn Baban
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
هه‌ولێر - AA
- فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت بۆ دانانی به‌رنامه‌ی ده‌ربازكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌م دۆخه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كرێته به‌شێك له ململانێیه‌كان.فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان دژی هه‌ر جۆره دووبه‌ره‌كی و دوو ئیدارهییهك و شه‌ڕێكی ناوخۆیه به‌پێی راگهیهنراوهكه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر بارودۆخی هەرێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، ئه‌و فراكسیۆنه كه له‌دوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بڵاوکردەوە، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه، دلێر ماوه‌تی خوێندرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دلێر ماوه‌تی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه تێیدا هاتووه "گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی هه‌ستیار و قۆناغێكی نه‌خوازراودا تێدەپه‌ڕێت، قۆناغێك كه له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به گفوگۆ و یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه به به‌رپرسیارێتی نیشتمانی مامه‌ڵه بكات و دوور بكه‌ونه‌وه له ئاڵۆزكردنی زیاتری بارودۆخه‌كه و ته‌خوینكردن و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری، چونكه ئه‌وه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مانه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه "به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئاڵۆزی هه‌ستیاری ئه‌م قۆناغه، فراكسیۆنه‌كه‌مان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌كاته‌وه، به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت بۆ دانانی به‌رنامه و ده‌ربازكردنی گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌ت دۆخی هه‌ستیاری ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ڵێت "په‌رله‌مان نه‌كرێته به‌شێك له ململانێیه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان نه‌بنه مایه‌ی لێكترازانی زیاتر و ئاڵۆزكردنی دۆخی كوردستان، په‌رله‌مان ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت له هێمنكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پاراستنی یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان".
هاوكات له خاڵی سێهه‌م و چواره‌میشدا ئه‌و فراكسیۆنه داوا ده‌كات كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و میدیاكانی كوردستان هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی كردن و شكاندن و تاوانباركردنی یه‌كتری رابگرن تا دره‌فه‌تی گفتوگۆی راسته‌قینه بڕه‌خسێنێت، هه‌روه‌ها دژبوونی هه‌ر جۆره دووبه‌ره‌كی و دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕ و ململانێی ناوخۆ نیشان ده‌دات.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌ك له مادده‌ی 20ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات له كاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆ، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش چوار خاڵی له‌خۆگرتووه ئه‌وانیش بریتیین له هه‌ڵبژاردنی سكرتێری هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان، جێگرتنه‌وه و سوێندخواردنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له شوێنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ده‌ست له‌كاركێشاوه، گفتوگۆكردنی راپۆرتی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان. بەڵام به هۆی ناكۆكییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌ت له‌باره‌ی ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوەی یاسایی ئەم خولەی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی له‌دوای هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه هاتووه‌ته ئاراوه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا،