Sangar Hamad Azeez
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانویل ماکرۆن رایگەیاند کە تەنیا لەمساڵدا بەریان بە ١٣ هێرشی تیرۆریستی گرتووە.
کۆشکی ئیلیزێ بەیاننامەیەکی بەناوی ماکرۆن بڵاوکردووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا، سەرکۆماری فەڕەنسا رایگەیاندووە کە ئەرکی یەکەمی وڵات پاراستنی هاووڵاتییەکانییەتی.
ماکرۆن گوتی: "لە سەرەتای کانوونی دووەمی ئەمساڵدا تاکو ئێستا بەر بە ١٣ هێرشی تیرۆریستی گیراوە لە فەڕەنسا، ئەمە بەواتای ئەوە دێت کە گیانی سەدان کەس لە مردن زرگار کراون".
ماکرۆن تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لەم مانگەدا پلانێکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بە رادیکالکردن داناوە و گوتیشی: "لەم چوارچێوەیەشدا بە تایبەت ناوی ئەو ناوچانە ئاشکرا دەکەین کە لە نزیکەوەی دەبێت چاودێری بکرێن".
ماکرۆن رایگەیاند لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پێنج ساڵدا ١٠ هەزار پۆلیس و لە ٢٠١٨دا ئەرک بە هەزار و ٨٧٠ سەربازی دیکە دەسپێرن
جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە ٢٠١٥ەوە تاکو ئێستا ٢٣٠ کەس لە فەڕەنسا بەهۆی کردەوە تیرۆریستییەکان گیانیان لەدەستداوە.
راستەوخۆ دوای پەلامارەکەی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ فەڕەنسا باری نائاسایی راگەیاند و تاکو ئێستاش بەردەوامە، چاوەڕوان دەکرێت لە ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆتایی بە باری نائاسایی بێت لەو وڵاتە.