Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
به‌لگراد - AA
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و، گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، رایگه‌یاند: "به لێدوانی وڵاتێك قودس نابێته پایته‌ختی ئیسرائیل".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا- بۆسنه و هه‌رسك - سربیا له به‌لگرادی پایته‌ختی سربیا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش رێكخرا.
چاوشئۆغڵوجهختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هۆشداریانه‌ی له هه‌ر چوار لای جیهانه‌وه هات له‌باره‌ی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كردی زۆر نابه‌رپرسیارانه و هه‌ڵه بوو.
گوتیشی: "ئێمه وه‌ك چۆن ئه‌و لێدوانه‌مان قبووڵ نه‌كرد، به توندیش ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، چونكه لێدوانێكی له‌و شێوه‌یه بۆمبڕێژكردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، رێككه‌وتننامه‌كان و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویسته پێش هه‌موو كه‌سێك ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رێز له بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگرن. به‌و شێوه‌یه نابێت بڵێیت من وڵاتێكی مه‌زنم، من كردم و ته‌واو".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه به لێدوانی وڵاتێك قودس نابێته پایته‌ختی ئیسرائیل، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار و هه‌ڵه‌یه.