Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
نیویۆرك - AA
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، خۆپشاندانێك رێكخرا.
خوێندكارانی فه‌ڵه‌ستین و ژمارەیەک وڵاتی موسڵمان له‌به‌رده‌م كۆلێجی هێنتهری مانهاتان كۆبوونه‌وه و، كاردانه‌وه‌یان نیشان دا به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
گرووپه‌كه دروشمی "قودسی ئازاد، فه‌ڵه‌ستینی ئازاد"یان به‌رزكرده‌وه و، هوتافی "هێی تره‌مپ، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ناچاریه، ئایا ئاگاداری ئه‌وه نیت؟" ، "قودس مه‌گری، فه‌ڵه‌ستین هیچ كاتێك نامرێت" و "هیچ كات قودس سه‌ر به ئیسرائیل نه‌بووه"یان ده‌گوته‌وه.