Barış Kılıç,Serdar Açıl,Hemın Othman Mohammed
22 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو ناوی "ئۆ.س"ه و له سیڤریهیسار ده‌ستگیركراوه، پێنج گومانلیكراوی دیكه‌ش له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌ی چوبوك كاره‌كانی ئیفاده وه‌رگرتنیان دریژه‌ی هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر كڵچدارئۆغڵو به‌ناوی ئۆ.س له سیڤریهیسار ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌سه‌ر هه‌مان رووداو پێنج گومانلیكراوی دیكه له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌ی چوبوك كاره‌كانی ئیفاده وه‌رگرتنیان دریژه‌ی هه‌یه و، هاتووه "گه‌ڕان و به‌دواداچوون به‌دوای ناسنامه‌ی گومانلێكراوانی دیكه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له رووداوه‌كه تێوه‌گلابن به هه‌ستیاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت. رووداوه‌كه به هه‌موو ئاrاستهیهك و ته‌واوی ورده‌كارییه‌وه لێیدهكۆڵدرێتهوه".