Barış Gündoğan,Merve Yıldızalp Özmen
25 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
پەرلەمانتاری بازنەی ئیزمیری جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە کۆی دەنگی بەکارھاتووی ھەزار و ٣١٨ ئەندامی ٣٧هەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری تورکیا(جەهەپە)، ھەزار و ٢٥١ دەنگی بەدەستھێنا و دووبارە بە سەرۆکی گشتی ئەو پارتە ھەڵبژێردرایەوە.
لە ٣٧ ھەمین کۆنگرەی ئاسایی جەھەپە، پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی کاتژمێر ٠٦:١٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتاییھات.
لە دوای جیاکردنەوە و ھەژمارکردنی دەنگەکان، بەرپرسی ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنی شارۆچکەی چانقایا ئەنجامەکانی ئاشکرا کرد.
بەپێی ئەنجامەکان، لە ٣٧ھەمین کۆنگرەی ئاسایی جەھەپەدا، پەرلەمانتاری بازنەی ئیزمیری جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە کۆی دەنگی بەکارھاتووی ھەزار و ٣١٨ ئەندامی کۆنگرەی پارتەکەی، ھەزار و ٢٥١ دەنگی بەدەستھێنا و دووبارە بە سەرۆکی گشتی ئەو پارتە ھەڵبژێردرایەوە.
پارتی گەلی کۆماری تورکیا(جەهەپە) بە کۆی گشتی خاوەنی ھەزار و ٣٥٦ ئەندامی کۆنگرەیە و لەو ژمارەیەش ٦٧ دەنگ پووچەڵکرایەوە.
بەم ئەنجامە، کڵچدارئۆغڵو بۆ حەوتەمین جار بە سەرۆکی گشتی جەھەپە ھەڵبژێردرایەوە.