Özcan Yıldırım
25 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٢١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا، کۆی گشتی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٢٥ ھەزار و ١٧٣ کەس و کۆی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج ھەزار و ٥٩٦ کەس.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە و وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٢١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٢٥ ھەزار و ١٧٣ کەس و کۆی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج ھەزار و ٥٩٦ کەس.
راشگەیەندرا کە لە کۆتا ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ١٠٣ کەسی دیکە، کۆی ئەوانەی کە لە وڵاتی تورکیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٠٨ ھەزار و ٤٧٧ کەس.
ھاوکات وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیویەتی: "لە کۆتا ھەفتەی رابردوودا ریزبەندی ئەو پارێزگایانەی کە تیایاندا ژمارەی تووشبووان بە ھەوکردنی سییەکان کەمبووەتەوە بریتین لە ئارتڤین، مووش، دەنیزلی، دوزجە، ئەرزەڕۆم و ریزبەندی ئەو پارێزگایانەی کە ژمارەی تووشبوون بە ھەوکردنی سییەکان زیادیکردووە بریتین لە ئیسپارتا، کۆجائەلی، ماردین و مەڕەش".