Sangar Hamad Azeez
20 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رەخنەی لە هەنگاوەکانی ئەمریکا لە مەڕ زیادکردنی باج لەسەر تورکیا گرت و گوتی: " دەبوو ئەمریکا لەبری زیادکردنی باج دیپلۆماسییەتی تاقیکردباوە".
چاوشئۆغڵو لە ژمارەی ئەمڕۆ گوتارێکی لە رۆژنامەی "USA Today" ئەمریکی نوسی و تیایدا رەخنەی لە ترەمپ گرت.
چاوشئۆغڵو لە گوتارەکەی دەڵێت: " ئەمریکا مافی خۆی بوو کە داوای زیادکردنی بودجەی بەرگری کرد لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەڵام زیادکردنی باج لەسەر تورکیا کە هاوپەیمانی ناتۆیە وادەکات لە ئێستادا چەندین وڵاتی هاوپەیمانی دیکە وەک بێگانە مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا بکەن".
-ئامانەجەکانی تورکیا لە ناتۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گوتارەکەی تیشکی خستۆتە سەرئەوەی کە تورکیا وەک هاوپەیمانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت و دەڵێت: "ناتۆ لە ساڵی ٢٠٠٦دا هەنگاوی وەرگرتنی لە سەدا ٢ی خەرجییەکانی بەرگری لە وڵاتانی ئەندام لەناتۆی کردە ئامانج، بەڵام بەداخەوە هەموو ئەو ئامانجە تەنیا بە دەستێک کۆتایی هات. تورکیاش تا ساڵی ٢٠٢٤ ئەو هەنگاوە دەکاتە ئامانج. لە ئێستادا خەرجی سەربازانمان لە ناتۆ لە سەروی لە سەدا ٢٠ لە هەمان کاتدا تورکیا یەکێکە لە کۆنترین هاوەپەیمانی ناتۆ و دووەم بەهێزترین سوپای هەیە و لە پاراستنی باشووری کەنەدا".
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەی چاوشئۆغڵو ئاماژە بەوە دەکات کە ترەمپ بەو هەڕەشانەی لە وڵاتانی جیهان لە بری ئەوەی بەهێز بێت بەرە بەرە بەرەو لاوازبوون دەچێت .
هەروەها چاوشئۆغڵو ئەوەیشی نەشاردەوە بەوەی کە ترەمپ بەو هەنگاوانەی رێگرییەکانی بەردەم لەناوبردنی داعش لەناو دەبات و ئەمەش هەڕەشەیەکی گەورەیە دووبارە بۆسەر جیهان.
"ترەمپ لە بری بەرزکردنەوەی باجی گومرک پێویستە رێگەی دیپلۆماسی بەکاربھێنێ"
چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە ھێزەکانی ئەمنی تورکیا تەواوی ھەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانەی کە دەیانەوێ لە سووریاوە لەسەر خاکی تورکیاوە بچنە ئەورووپا.
چاوشئۆغڵو گوتیشی: " ترەمپ لەجیاتی بەرزکردنەوەی باجی گومرک پێویستە رێگەی دیپلۆماسی بەکاربھێنێ.تورکیا خاوەنی بنکەی سەربازیی ئەنجەلیکە کە ئەو سەربازە ئەمریکیانەی لێیە کە لە بەرەی پێشەوەی شەڕی دژی داعشن. بە بەراوورد بە بنکە سەربازییەکانی دیکە زۆر جیاوازترە و کاریگەری بەھێزی ھەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی دژی داعش".
چاوشئۆغڵو جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی زیادکردنی باجی گومرک لەسەر ئەلەمنیۆم و پۆڵا لەلایەن ئەورووپا و ناوخۆیی ئەمریکا رەخنەی لێگیراوە و ئاشکراشی کرد کە مەبەست لەم بڕیارە بریتییە لە بەئامانجگرتنی ئابووری تورکیا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکراشی کرد کە ژووری بازرگانی ئەمریکا رەخنەی لەو بڕیارەی ئیدارەی ترەمپ گرتووە، گوتیشی: "پێویستە ئەم کارە بێ بەرپرسانەیە کۆتایی پێ بێت".
مەولود چاوشئۆغڵو ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەمریکا و تورکیا لە زۆر پرسی جیاواز بۆچوونیان جیاوازە بەڵام لە ھەمان کاتیش لە زۆر بابەتی ستراتیژی ھاوپەیمانی یەکترن. گوتیشی: "بۆ چاکەی ھەموو لایەک پێویستە ناکۆکییەکانی نێوانمان بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکەین".