Emrah Gökmen,Volkan Kaşik,Ramal Abdullah Mahmood
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2018
ماڵاتیا - AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، ١٤ تۆمه‌تبار به سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی قورسكراو و دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دران. له نێو تۆمه‌تباران فه‌رمانده‌ی دووه‌می ئه‌وكاتی سوپا، ئاده‌م هودوتی به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستوور" به ١٥ ساڵ زیندانیكردن سزا درا و سه‌رۆكی دووه‌می ئه‌ركانی ئه‌وكاتی فه‌یله‌قی سوپا، عه‌ونی ئانگون به‌ر بڕیاری لێخۆشبوو‌ن كه‌وت.
دانیشتنی دادگا به ئاماده‌بوونی پارێزه‌رانی تۆمه‌تباره ده‌ستبه‌سه‌ركراو و دهستبهسهرنهكراوهكان له هۆڵی وه‌رزشی یاكنجا له لایه‌ن هۆبه‌ی یه‌كی دادگای سزا قورسه‌كانی ماڵاتیا ئه‌نجام درا.
فه‌رمانده‌ی دووه‌می ئه‌وكاتی سوپا، ئاده‌م هودوتی له رێگای سیسته‌می په‌یوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه له گرتووخانه‌ی جۆری تی له دوزجهوه به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی كرد.
دوای وه‌رگرتنی دوا گوته‌كانی تۆمه‌تباران، سه‌رۆكی دادگا، عیزه‌ددین دومان پشوویه‌كی كورتی به دانیشتنه‌كه دا.
ده‌سته‌ی دادوه‌ری به تۆمه‌تی "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستوور"، ١٤ تۆمه‌تبار كه پله‌ی جۆراوجۆری سه‌ربازییان هه‌بووه به سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی قورسكراو و دوو تۆمه‌تباری دیكه‌یش به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دا.
فه‌رمانده‌ی دووه‌می ئه‌وكاتی سوپا، ئاده‌م هودوتی به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستوور" به ١٥ ساڵ زیندانیكردن سزا درا.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی دادوه‌ری به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" سزای زیندانیكردنی له نێوان حه‌وت ساڵ و نیو بۆ ٢٤ ساڵ بۆ سێ تۆمه‌تباری دیكه بڕیه‌وه.
سه‌رۆكی دووه‌می ئه‌ركانی ئه‌وكاتی فه‌یله‌قی سوپا، عه‌ونی ئانگون له‌نێو ئه‌و ٥٧ تۆمه‌تباره‌دا بوو كه به‌ر بڕیاری لێخۆشبوو‌ن كه‌وتن.