Aylin Sırıklı,Ferdi Türkten,Ramal Abdullah Mahmood
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
ئهنقهره - AA
بەمەبەستی داواکاری پێشکەشکردن بۆ بوونە بەربژێری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری وەک بەربژێری ھاوبەشی ھاوپەیمانی کۆمار بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەولەت باخچەلی سەردانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن-یان کرد.
دوای پێشكهشكردنی داواكارییهكه یڵدرم و باخچهلی بۆ میدیاكاران دوان.
یڵدرم راگەیاند: "سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک بەربژێری ھاوبەشی ھاوپەیمانی کۆمار بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا دەکات. ھیوادارین ئەو بڕیارە کە لەگەڵ سەرۆکی گشتیی جەھەپە باخچەلی داومانە ببێتە ھۆی خێروخۆشی بۆ گەل و وڵات و ژیانی سیاسیی و بەربژێرمان سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان. ھیوادارم ئەو ھەڵبژاردنەی بڕیارە ئەنجام بدرێت سوود بە گەل و وڵات بگەیەنێت".