Orhan Topal
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییانه‌ی کە له میانی سێ رۆژی رابردوودا له باكووری عێراق ئه‌نجامدراون، 38 تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له میانی سێ رۆژی رابردوودا، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی كراوه‌ته سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین-باسیان، گارا، خواكورك و هەفتانین له باکووری عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌دا سه‌كۆی چه‌ك، په‌ناگه و عه‌مباری ته‌قه‌مه‌نی رێكخراوی تیرۆریستیی خاپووركراوه و تێكڕا 38 تیرۆریستیی جوداخواز له چالاكی خراون".