Tuğrul Çam,Kasım İleri
16 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، پیته‌ر كوك رایگەیاند كه هیچ هه‌واڵێكی به‌رچاو نه‌كه‌وتووه باس له هه‌ڵكردنی ئاڵای ئه‌مریكا بكات له بینایه‌كدا له شارۆچكه‌ی گرێ سپی باکووری سووریا، كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌ی تێدا ده‌مێننه‌وه و، گوتی: "ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه هه‌بێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانماندا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له پنتاگۆن سازی كرد، پیته‌ر كوك وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای ئه‌مریكا له‌و شوێنانه‌ی کە چه‌كدارانی په‌یه‌ده-ی لێیه له شارۆچكه‌ی گرێ سپی سه‌ربه پاریزگای ره‌ققە باکووری سووریا.
كوك باسی له‌وه كرد كه هیچ هه‌واڵێكی له‌و باره‌یه‌وه به‌رچاو نه‌كه‌وتووه و، گوتی: "پێشتر گوتبوومان كه داوا له هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ین هه‌رله‌خۆیانه‌وه ئاڵای ئه‌مریكا هه‌ڵنه‌كه‌ن. دوواین رووداو نازانم، ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه هه‌بێت ئه‌وا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
پاش كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه، به‌رپرسێكی دیكه‌ی پنتاگۆن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و، گوتی: "له‌و بابه‌ته ده‌كۆڵینه‌وه".
له سێ شوێنی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه شارۆچكه‌ی گرێ سپی سه‌ربه پاریزگای ره‌ققە باکووری سووریا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده-دایه ئاڵای ئه‌مریكا هه‌ڵكراوه و، له شارۆچكه‌ی ئاكچاكالای سەربە پارێزگای ئورفا باشووری توركیاوه به‌دی ده‌كرێت.