Feriq Fereç
17 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2015
بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی ئاسۆ فەرەیدون و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دڵشاد عومەر، لە خوێندنگەی كوردستان لە شاری سلێمانی لەلایەن مامۆستایان و قوتابیانەوە یادی رۆژی ئاڵای كوردستان كرایەوە.
یادەكە بە خوێندنەوەی چەندین سروودی نیشتیمانی و نەتەوەیی خوێندنەوەی وتار لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردە و مامۆستایان و قوتابیانەوە و بەهەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەڕێوەچوو.