Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەرکۆنەی بە زۆر دەرکردنی خێزانی ساڵحییە لە خانووەکەیان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح لە رۆژھەڵاتی قودسی داگیرکراو، کرد.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە لایهن وەزارەتی دەرەوە تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە: "سەرکۆنەی بەزۆر دەرکردنی خێزانی ساڵحییە لە خانووەکەیان دهكهین کە لە گەڕەکی شێخ جەڕاح لە رۆژھەڵاتی قودسی داگیرکراو دەژین".
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش ھاتووە: "بریارەکانی بەزۆر دەرکردن و ئاوارەکردنی فەڵەستینییەکان لە خاکە داگیرکراوەکان و بە تایبەتی گەڕەکی شێخ جەڕاح، بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤە".
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە کردەوە تاک لایەنەکانی ئیسرائیل کە پێگەی دیمۆگرافی و یاسایی قودس پێشێل دەکات، زیان بە دیدگەی چارەسەری دوو دەوڵەتی و زەمینەی ئاشتییەکی جێگیر دەگەیهنێت.