توركيا

وەزیری بازرگانی تورکیا دەنگۆى هەڵگرتنی سنووردارییەکانی سەر ئیسرائیلی بەدرۆخستەوە

Seda Tolmaç  | 09.05.2024 - نوێکردنەوە : 12.05.2024
وەزیری بازرگانی تورکیا دەنگۆى هەڵگرتنی سنووردارییەکانی سەر ئیسرائیلی بەدرۆخستەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری بازرگانیی تورکیا، عومەر بۆڵات سەبارەت بە بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو تورکیا زۆربەی سنووردارییەکانی سەر ئیسرائیلی ھەڵگرتووە، رایگەیاند: "تا ئەو کاتەی مەرجەکانمان دەستەبەر دەکرێت کە خۆیان دەبیننەوە لەوەی ئیسرائیل ھێرشەکانی سەر غەززە ڕابگرێت، ئاگربەستی درێژخایەن فەراھەم بێت و بەبێ پچڕان ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ خوشک و برایانی فەڵەستینیمان لە غەززە دابین دەکرێت، بڕیارەکەمان بۆ ڕاگرتنی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل درێژەی دەبێت".

لە پەیامێکیدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، بۆڵات باسی لەوە کرد کە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کاتز بێ بنەمایە و دوورە لە ڕاستییەوە.

بۆڵات ئاماژەی بەوە کرد وەک حکوومەت لە پشت ئەو بڕیارەوەن کە دەریانکردووە سەبارەت بە بازرگانیی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕایگەیاند: "ئەم بڕیارە درێژەی هەیە و، تا ئەو کاتەی مەرجەکانمان دەستەبەر دەکرێت کە خۆیان دەبیننەوە لەوەی ئیسرائیل هێرشەکانی سەر غەززە ڕابگرێت، ئاگربەستی درێژخایەن فەراهەم بێت و بەبێ پچڕان هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خوشک و برایانی فەڵەستینیمان لە غەززە دابین دەکرێت، بڕیارەکەمان بۆ ڕاگرتنی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل درێژەی دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın