لە شڕنەخ ناوچەی چیای جودی و گابار وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاندران
Şırnak
شڕنەخ - AA
لە شڕنەخ ناوچەی چیای جودی و گابار وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاندران.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای شڕنەخەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانیی و شیرازەی گشتیی و ئارامیی، ڕێگریی کردن لە ڕووداوە توندوتیژییەکان و بەرگرتن لە هەرجۆرە دۆخێکی نەخوازراوی نەرێنیی، بەپێی یاسای ژمارە ٢٥٦٥ی ناوچەی قەدەغەی سەربازیی و ناوچە ئەمنییەکان، لە ڕۆژانی ١٠-٢٤ی ئایار، ناوچەی چیای جودی لە سنوورەکانی قەزاکانی جزیر و سلۆپی، ناوەندی قەزای گوچلوکۆناک و چیای گاباری سنوورەکە ، وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت ڕاگەیاندراون.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە گرنگە هاووڵاتیان بۆ سەلامەتی گیان و ماڵیان بە شەو و ڕۆژ نەچنە ئەو ناوچانە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن