18 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2020
شرنەخ - AA
بینای نوێی شاره‌وانی شرنەخ كه شه‌ش نهۆمه و له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌شتیی نوح دروستكراوه، بووه‌ته جێی سه‌رنجی زۆری هاووڵاتییان.
بیناكه كه له ناوچه‌ی تازه‌ی ناوه‌نده و پێش دوو ساڵ له‌سه‌ر رووی پێنج هه‌زار و ١٠٠ مه‌تر چوارگۆشه ده‌ست به دروستكردنی كراوه، پاركێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی هه‌یه كه ٥٠ ئۆتۆمبێل ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ هۆڵی سینه‌ما و كۆنفرانس، ١١ دووكان و كافیتێریا. بیناكه كه شێوه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی نوح-ی هه‌یه سه‌رنجێكی زۆری كۆكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی شرنەخ، مه‌همه‌ت یاركا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی نوح له‌سه‌ر شاخی جودی-یه بیناكه‌یان له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌شتییه‌كه دروستكردووه.
مەهمەت یاركا باسیشی له‌وه كرد كه بیناكه ته‌واوكراوه و له‌م مانگه‌دا به‌ڕووی خزمه‌تدا ده‌كرێته‌وه و گوتی: ''بوونی بیناكه له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی نوح بووه‌ته جێی سه‌رنجێكی زۆر. بیناكه‌مان له شه‌و و رۆژ دیمه‌نی جیاوازی هه‌یه ئه‌وه‌یش له تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌نگدانه‌وه‌ی دروستكردووه و گرنگیی زیاد ده‌كات''.
- بیناكه ماركێتی كۆمه‌ڵایه‌تیی تیادا ده‌بێت بۆ هه‌ژاران
سه‌رۆكی شاره‌وانی شرنەخ، مه‌همه‌ت یاركا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بیناكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی راسپێردراوی پێشووی شاره‌وانییه‌وه ده‌ست به دروستكردنی كراوه و گوتی: ''بیناكه‌مان له‌سه‌ر رووبه‌ری پێنج هه‌زار و ١٠٠ مه‌تر چوارگۆشه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دروستكراوه. ئه‌وه‌ی ته‌ماشای بیناكه بكات جارێكی دیكه‌یش سه‌یری ده‌كاته‌وه. ده‌بێته یه‌كێك لە هێماكانی ئه‌م ناوچه‌یه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سوره‌تی "هود"دا باس له‌وه كراوه كه كه‌شتی نوح له‌سه‌ر چیای جودی-یه بیناكه‌مان به جوانترین شێوه خزمه‌ت پێشكه‌ش به خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌كات. دوو له دووكانه‌كانی وه‌ك ماركێتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارده‌هێنرێن. ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت له‌و ماركێته پێداویستیی ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان دابین ده‌كه‌ین كه كه‌مده‌رامه‌تن''.
- هاووڵاتییان خۆشحاڵن
هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی مه‌همه‌ت بیلیر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ڕووی ته‌لارسازی و دیمه‌نه‌وه بیناكه‌ی به‌دڵه و گوتی: ''وه‌ك هاووڵاتییه‌كی شرنەخ شانازی ده‌كه‌م كه خاوه‌نی شوێنه‌وارێكی جوانی له‌و شێوه‌یه‌ین. به‌رهه‌مێكی له‌م شێوه‌یه شیاوی شاری حه‌زره‌تی نوح-ه. ئێمه ساڵانێكه باسی ده‌كه‌ین، به‌ڵام نه‌مانده‌زانی چۆن گوزارشتی لێ بكه‌ین. سوپاس بۆ ئیداره‌ی شاره‌وانی شرنەخ كه ئه‌و كاره‌ی كرد و بینای شاره‌وانی له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌شتیی حه‌زره‌تی نوح دروست كرد. بیناكه كه دیمه‌نێكی جوانی به شاره‌كه‌مان به‌خشیوه شه‌و جوانییه‌كه‌ی جیاوازی هه‌یه و رۆژیش قهشهنگیهكهی دیكه‌ی هه‌یه''.
سه‌لمان باركن كه خوێندكاری زانكۆیه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌شتی نوح هێمای پارێزگاكه‌یه و گوتی: ''به‌ڕاستی بیناكه به ته‌لارسازیه ناوازه‌كه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج. له‌ڕووی پێگه‌وه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شار. ئه‌وانه‌ی به لایدا تێده‌په‌ڕن جارێكی دیكه سه‌یری ده‌كه‌نه‌وه. سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌م كه پێوه‌ی ماندووبوون''.