Ekrem Payan,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
شرنەخ - AA
مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی هەریەک لە سوپای تورکیا و عێراق کە لە رۆژی ١٨ی ئەیلوولدا لە شارۆچکەی سلۆپی سەربە شرنەخ و لە نزیک دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل) دەستیپێکردووە، درێژەی هەیە.
مانۆڕەکە بە بەشداریی فەیلەقی حەوت و لیوای ٢٨ی میکانیکی سوپای تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی سوپای عێراق و لە دووریی سێ کیلۆمەتر لە دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل) بەردەوامە.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌كان به زرێپۆشه‌كان به گۆره‌پانه‌كه‌دا گه‌ڕان و، لەچوارچێوەی رێککارە پێویستەکانی مانۆڕەکەدا یەکەیەکی سەربە لیوای میکانیکی بە شێوەیەکی تاکتیکی گوازرانەوە.
لەو میانەشدا سەربازانی هەردوولا رێککاریان گرته‌به‌ر بۆ گرتنی باره‌گا، خۆپاراستن له هێرشی ئاسمانیی و چوونه ناو ناوچه‌ی هه‌ستیاره‌وه.