Ekrem Payan
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2021
شرنەخ - AA
پارێزگای شرنەخ رایگەیاند کە ئەو شۆفێر و گەشتیارانەی دەچنە عێراقەوە ئەگەر دۆزی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتبێت، ئەوا داوای پشکنینی پی سی ئاڕیان لێدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای شرنەخ-ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە ئەنجامی ئەو کارەی کە بە چاودێری پارێزگا، قایمقامی سیلۆپی و ئیدارەی مەدەنی خابور لەگەڵ کۆنسولخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر و ئیدارەی مەدەنی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل بەڕێوەچووە، ئەو شۆفێر و گەشتیارانەی دوو دۆز ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە کە لەسەر ئاستی جیهان پەسەندە، پشکنینی ناچاری کۆرۆنایان لەسەر هەڵگیراوە و رێگەیان پێدەدرێت بە سنووردا تێپەڕن.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''ئەو شۆفێر و گەشتیارانەی دوو دۆزە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و دەچنە خاکی عێراقەوە داوای پشکنینی پی سی ئاڕیان لێدەکرێت کە پێش ٤٨ کاتژمێر کرابێت''.