Ozhin Ramadhan Salih
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
کەرکووک - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە باشووری پارێزگای کەرکووک، ١١ کەس بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدراڵیی بەئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆمبێکی چێنراو لەنێوان گوندەکانی سماقە و سموود باشووری قەزای داقووق باشووری پارێزگای کەرکووک تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا، کەسێکی سڤیل کوژراوە و سێ پۆلیسی فیدراڵیی و حەوتی ھاووڵاتیی دیکەیش برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیش دا، دوای گەیشتنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ ناوچەکە، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمی کوژراوەکەیش براوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەریی و باسی لەوەش کرد کە لێکۆڵینەوە لەبارەی تەقینەوەکەوە دەستی پێ کراوە.