Cem Genco,Erdal Türkoğlu,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
هاتای - AA
ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازیی و یه‌كانه‌ی كۆماندۆ كه له چوارچێوه‌ی گواستنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی داماڵدراو له پێكدادان لە ئیدلب ره‌وانه‌كراون، له سنووری شارۆچکەی رەیحانلی جێگیركران.
جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی هاتای كه هاوسنووری ئیدلبه كه گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت زیادیكردووه. ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازیی، یه‌كه‌كانی كۆماندۆ، زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز، ئامێر و ئۆتۆمبێلی فریاكهوتنانهی له پارێزگا جیاوازه‌كانی توركیاوه ره‌وانه‌ی رهیحاڵی كراون، له‌وێوه ره‌وانه‌ی بنكه سه‌ربازیه‌كانی سه‌ر سنوور كران.
له كاتێكدا یه‌كه‌كان له بنكه‌كانی سه‌ر سنوور جێگیركران، به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازیی سه‌ردانی بنكه‌كانی سه‌ر سنووریان كرد.