Muhammet Ali Kemal
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
عەنتاب- AA
بەشێک لەو کاروانە سەربازییەی بەرەو شارۆچکەی سلۆپی سەربە شرنەخ لەسەر سنوور، بەڕێکەوتووە لە شاری عەنتابەوە رەوانە کراوە.
لەچوارچێوەی گواستنەوەی ئۆتۆمبیلی سەربازیی زرێپۆشدا بۆ سەرسنووری عێراق، یەکەکانی سەر بە فەرماندەیی لیوای 28ی پیادە، دوێنێ شەو گەیشتنە عەنتاب. بەشێک لە کاروانە سەربازییەکە کە لەئۆتۆمبیلە ئینشائییەکان و ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی دیکە پێکهاتبوون، لەرێگەی تارسوس-ئەدەنە-عەنتابەوە بەرەو سەرسنوور بەڕێکەوتن.
تیمەکانی هاتوچۆ بەدرێژایی رێگە هاوەڵیی کاروانە سەربازییەکەیان کرد.
هاوکات ئەوەش زانراوە کە ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکان لەچەند کاتژمێری داهاتوودا بەرەو شارۆچکەی سلۆپی لەسەر سنوور بەڕێدەکەون.
پێشتر رەوانەکردنی تانکەکان و هەڵگری تانکەکان لە ئەنقەرەوە و ئۆتۆمبیلی سەربازیی و ئینشائی لە چانکرییەوە لەرێگەی وشکانییەوە بەرەو سلۆپی دەستیپێکردبوو.