Ramal Mahmood
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
دوای پاککردنەوەی شارۆچکەی جەرابلوس باکووری سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەلایەن سوپای سووریای ئازاد بە پاڵپشتی سوپای تورکیا، ژیانی ئاسایی گەڕاوەتەوە شارۆچکەکە.
دوای نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی شارۆچکەکە ئێستا دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابیاندا کراونەتەوە و وانەیان تیادا دەخوێنرێت. لە کاتێکدا لەسەردەمی داعشدا دەرگای قوتابخانەکان داخرابوون و قوتابخانەکان وەک بنکەی چەکداران بەکار دەهێنران.
کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بووەتە هۆی دڵخۆشی منداڵان و هەموو بەیانیان زوو وێڕای سەرماوسۆڵەی وەرزی زستانیش بە جۆش و خرۆشەوە بەرەو قوتابخانە بەڕێ دەکەون.
حوسام لوئەی منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵانە لەگەڵ خێزانەکەی لە ناوچەی شویوخ لەژێر دەستی پەیەدە هەڵاتوون، ئاماژەی بەوە دا کە زۆر دڵخۆشن بەوەی لە جەرابلوس گیرساونەتەوە و ژیانێکی خۆش بەسەر دەبەن و گوتی: "هاوڕێکانم و هاوڕێیانی قوتابخانەم زۆر خۆش دەوێن. نزا دەکەم بۆ ئەوەی ئاشتی باڵ بەسەر تەواوی خاکی سووریادا بکێشێت".
حلوە مونیر کە لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری منبجەوە هەڵاتوون، ئاماژەی بەوە دا کە ماوەی چوار مانگە هاتوونەتە جەرابلوس و دڵخۆشە بەوەی دەچێتە قوتابخانە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچکەی جەرابلوس، محەمەد حەبەش سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە بەپشتگیری تورکیا تا دێت رەوشی جەرابلوس بەرەو باشتر دەچێت.