Ramal Mahmood
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
بەهۆی شەپۆلی پڕتاو و کاریگەری بەفربارین و رەهێڵەوە لە پارێزگاکانی ئاگری، قەرس و ئەرزەڕۆم رێگای ٧٢٥ گوند و گەڕەک داخراون.
لە شەوی رابردووەوە بە پچڕ پچڕ شەپۆلی بەفربارین و هەڵکردنی رەهێڵە دەستی پێکردووە بەم هۆیەیشەوە رێگای ٩٠ گەڕەک لە شاری ئەرزەڕۆم داخراون و جەنجاڵی لە شەقامەکان دروست بووە. تیمەکانی بەفر راماڵینی سەربە شارەوانی ئەرزەڕۆم بەردەوامە لە راماڵینی بەفری کەڵەکەبوو و تواندنەوەی بەفری بەستووی سەر شەقامەکان.
هەروەها بەهۆی شەپۆلی پڕتاوی بەفربارینەوە رێگای ٥٣٥ گوند لە پارێزگای ئاگری و ١٠٠ گوند لە پارێزگای قەرس داخراون. تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوەی رێگاکان و کردنەوەیان.